حدک گیان لە دەست دانی دوو ئەندامی خۆی لە مەهاباد پشتڕاست کردەوە

هەنگاو: دوای ئەوەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە دوو لاو لە گوندێکی مەهاباد لەلایەن سپای پاسدارانەوە کوژراون،

٩ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:٢٦

 

هەنگاو: دوای ئەوەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە دوو لاو لە گوندێکی مەهاباد لەلایەن سپای پاسدارانەوە کوژراون، حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) گیان لە دەست دانی دوو ئەندامی خۆی پشتڕاست کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٨ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران لە  ناوچەی "زیندوو سپی" مەهاباد دوو لاویان رەدووناوە و دواتر هەردوویانیان  لە نێو ئۆتۆمبێلێەکەیانداداوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەهاباد ناسنامەی ئەو دوو لاوەی کە کوژراون ”سادق دێهکوردی (ئاگووشی)“ خەڵکی پیرانشار و کوڕە خاڵەکەی بە ناوی ”بایزید ڕەسووڵی“ خەڵکی گوندی ”حەسەن چەپ“ی مەهاباد ڕاگەیاندووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەو دوو کەسە بە هۆی هاوکاری کردنی پێشمەرگەکانی ئەوان لە لایەن سپای پاسدارانەە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

چەند ڕۆژ پێشیش هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هیرشیان کردووەتە سەر ماڵی سادق و باوکیان بە ناوی ”کاوە ئاگووشی“ و برایەکی دیکەیان بە ناوی ”شێرکۆ ئاگووشی“ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازتوونەتەوە.یەکێک لە سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایگەیاندووە کە چارەنووسی شێرکۆ نادیارە و نازارێت دەستبەسەر کراوە یان نا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە