حدکا ئێعدام کرانی دوو پێشمەرگەی خۆی لەلایەن سپای پاسدارانەوە ڕاگەیاند

هەنگاو: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاند کە دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە دوای بە دیل گیران.

١٨ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٢:١٤

 

هەنگاو: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاند کە دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە دوای بە دیل گیران لەلایەن سپای پاسدارانەوە ئێعدام کراون.

بە پێی ڕاگەیاندراوێک کە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە (١٨ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨) بڵاوی کردووەتەوە،  دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە دوای ئەوەی بە برینداری لەلایەن سپای پاسدارانەوە بە دیل گیراون، ئێعدام کراون.

ناسنامەی ئەو دوو پێشـمەرگەیە کە هەردوویان خەڵکی مەهاباد بوون، ئەحمەد شەباب و ناسر عەزیزی ڕاگەیندراوە.

بەرپرسێکی سەربازی حدکا لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند ” ئەو دوو پیشمەرگەیە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و لە حاڵێکدا کە بریندار ببوون، لەلایەن سپای پاسداران لە ئورمیە شەهید کراون“.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە (٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١١ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، لەبەرزاییەکانی کێلەشین لەنێوان هێزی پێشمەرگەی دێموکرات و سپای پاسداران تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە هاتە ئاراوە کە لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەدا ٦ پێشمەرگە گیانیان لە دەست دا و ئەم دوو پێشـمەرگەیەش بە برینداری بە دیل گیرابوون.

هەروەها لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەدا ١٢ پاسدار کوژران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە