حوسێن ئازەریوون بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵی پیرانشار کە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرا

١١ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٢:٠٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵی پیرانشار کە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٣٠ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی حوسێن ئازەریوون کوڕی عەبدووڵڵا، کە سەرەتای پاییزی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو، دوای چوار مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ”سپای ئەلمەهدی“ ئورمیە، بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە گوازرابوویەوە بۆ ئەو بەندیخانەیە و پاش سێ ڕۆژ بۆ بەندی سیاسی گوازراوەتەوە..

حوسێن ئازەریوون ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٩ی سێپتامبری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران تۆمەتی ”هاوکاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ و ”هەڵگرتنی دەمانچە“یان خستووەتە پاڵ حوسێن ئازەریوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە