حوسێن مەحموودی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراویکی سیاسی دیکە لە بەندیخانەی بۆکان بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوت و ئازاد کرا و بەم پێی ٧ بەندکراوی سیاسی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو.

٢٩ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٠:٣٠


هەنگاو: بەندکراویکی سیاسی دیکە لە بەندیخانەی بۆکان بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوت و ئازاد کرا و بەم پێی ٧ بەندکراوی سیاسی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەو بەندیخانەیە ئازاد کراون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممەی حەفتەی ڕابردوو ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١١ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی ”حوسێن مەحموودی“ بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوتووە و لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری بۆکان ئازاد کراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن مەحموودی ڕۆژی سێشممە ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧١٧ (١٦ی مەی ٢٠١٧) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و پاش مانگێک گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


حوسین مەحموودی ساڵی ٢٧١٨ (٢٠١٨) لەلایەن دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە تۆمەتی ”پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و مانگی ڕەزبەری هەمان ساڵ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کراوە و پاش دوو ساڵ بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوتووە و ئازاد کراوە.


هەتا کاتی ئامادە کردنی هەم هەواڵە، هەواڵی دەستبەسەر کران یان سەپاندنی حوکم بەسەر ئەو چالاکە سیاسییە میدیایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.


هەنگاو پێشتر هەواڵی ئازادی شەش بەندکراوی سیاسی دیکەی لە بەندیخانەی بۆکان بڵاو کردبوویەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە