حوسێن کەمانگەر بەندکراوی سیاسی کورد بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: حوسێن کەمانگەر بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامێران دوای هەڵوەشانەوەی سزای بەندکرانەکەی لەلایەن دادگای باڵاوە، بە دانا

٣٠ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢٣:٠٩

 

هەنگاو: حوسێن کەمانگەر بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامێران دوای هەڵوەشانەوەی سزای بەندکرانەکەی لەلایەن دادگای باڵاوە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢٢)، حوسێن کەمانگەر، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامێران کە لەم دواییانەدا سزای ١٥ ساڵ بەندکرانەکەی لەلایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵای ئێران هەڵوەشاوەتەوە و نێردراوەتەوە بۆ دادگای سنە، دوای نزیکەی سێ ساڵ بەندکران بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دانیشتی دادگای ناوبراو ٢١ی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لە لقی ٢ی دادگای شۆڕشی سنە بەرێوەچووە و هەتا ئێستا سزاکەی پێ ڕانەگەیدنراوە.

حوسێن کەمانگەر رۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧١٨( ٥ی ژانوویەی ٢٠١٩) و هاوکات لە گەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکردنە بەربڵاوەکانی ئەندامانی لقی کوردستانی بەرەی یەکگرتووی نەتەوەیی لە شارەکانی کامێران، سنە و مەریوان دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو مانگی خاکەلێوەی ئەمسال لەلاین لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگای ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان )پژاک) سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە