حوکم سێدارەی هاووڵاییەک لە لوڕستان جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بە سەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

١٠ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٣:٠١

 

هەنگاو: حوکمی سێدارە هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بە سەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٣٠ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان بە ناوی ”سەعید بلووری“ لە بەندیخانەی شاری ئەلیگوودەرزی ئەو پارێزگایە جێبەجێ کراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە سەعیدبلووری لە ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی سەعیدبلووری هەتا ئێستا لە میدیا حکوومەتی و سەرچاوەفەرمییەکانی حکوومەتەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە