حوکمی بەندکرانی ئومید ئەسەدی کەم کرایەوە

هەنگاو: حوکمی بەندکرانی چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کامیاران لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە کەم کرایەوە.

٢٦ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١١:١٨

 

هەنگاو: حوکمی بەندکرانی چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کامیاران لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە کەم کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی ئومید ئەسەدی بۆ ١١ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکران کەم کردووەتەوە.

ئومید ئەسەدی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوزی ٢٧١٨ ( ٩ی دێسامبری ١٠١٨)، لەلایەن  لقی یەکمی دادگای شۆڕشی سنە لە دانیشتنێکی ١٠ خولەکی دا حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

ئەو حوکمە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشنی نەتەوەیی لە ڕێگای هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨ (٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لە چوارڕێیانی سەرەکی شاری کامێران دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران درابوویە بەر لێدان و کوتان و دەستبەسەر کرابوو کە دواتر بە دانانی بامرتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە