حوکمی خەلیل کەریمی بۆ دوو مانگ کەم کرایەوە

هەنگاو: حوکمی بەندکرانی چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە.

٢ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٩:٤٥

 

هەنگاو: حوکمی بەندکرانی چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٢٣ی ژوئیەی ٢٠١٩)، حوکمی ٢ مانگ بەندکرانی خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. ئە وحوکمە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی  پارێزگای سنەوە دەرکرابوو.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە (٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بانگهێشت و حوکمی یەک ساڵ بەندکرانیان پێ ڕاگەیاندرابوو.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام لەڕێگای بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار و هەروەها بەشداری لە کەمپەین نا بۆ لەسێدارە دانی ڕامین حوسێن پەناهی بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە