حوکمی داسەپاو بەسەر دوو هاووڵاتیی کورد کەم کرایەوە

هەنگاو: پاش ئەوەی دوو هاووڵاتیی کورد داوای پێداچوونەوە بە حوکمی داسەپاو لەلایەن دادگایانەو کرد، ماوەی حوکمەکانیان لە پێنج ساڵەوه بۆ سێ ساڵ کەم کرایەوە.

١٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٣:٤٦

 

هەنگاو: پاش ئەوەی دوو هاووڵاتیی کورد داوای پێداچوونەوە بە حوکمی داسەپاو لەلایەن دادگایانەو کرد، ماوەی حوکمەکانیان لە پێنج ساڵەوه بۆ سێ ساڵ کەم کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە، حوکمی بەندکرانی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆی لە ٥ ساڵەوە بۆ ٣ ساڵ کەم کردەوە.

فەخرەدین ئەسریسی و کامران مووسازادە کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ یەک لە حیزبە کوردییەکان بە پێنج ساڵ بەندکران حوکم درابوون، داوای پێداچوونەوە بە حوکمی داسەپاویان کردبوو.

ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، ٢٦ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧١٧ی کوردی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگوێزرابوون.

لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری هەمان ساڵدا، کامران و فەخرەدین بە تۆمەتی پێوەندیی لەگەڵ یەک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران، لەلایەن  لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە هەر کامەیان بە ٥ ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوون. پاشان بە دانانی بارمتەی دووسەد ملوێن تمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە