حوکمی ٧٠ زەربە لێدانی قامچی عارف مورادی جێبەجێ کرا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی روانسەر کە پێشتر بە لێدان بە قامچی و بەندکران مەحکووم کرا بوو، حوکمەکەی جێبەجێ کرا.

١٤ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٠:٥٨

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی روانسەر کە پێشتر بە لێدان بە قامچی و بەندکران مەحکووم کرا بوو، حوکمەکەی جێبەجێ کرا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، حوکمی ٧٠ زەربە لێدان بە قامچی عارف مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی ڕوانسەر، لە دادسەرای شاری قەزوێن جێبەجێ کرا.

عارف مورادی پێشتر لەلایەن لقی یەکی دادگایی شۆرشی شاری قەزوێن بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران، هەوڵ بۆ نانەنەوەی ئاژاوە و سیخوری بۆ ئیسرائیل، یەک ساڵ بەندکران (بۆ ماوەی ٥ ساڵ هەڵپسێردراو) و ٧٠ زەربە لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا بوو. ناوبراو هەروەها بڕی ٦ میلیۆن تمەن غرامەکراوە و پارەکەی پێبژێردراوە.

عارف مورادی لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی زستانی ساڵی پار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری قەزوێنەوە دەستبەسەر و دوای چەند حەوتوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەر کرانی ناوبراو، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و لە پێش چاوی بنەماڵەکەی داویانەتە بەر لێدان و پاشان دەستبەسەریان کردبوو.

عارف مورادی، کوری یونس، لەدایکبووی ١٩٨٦ی زایینی  و خەڵکی شاری روانسەرە کە ماوەی چەند ساڵە دانیشتویی شاری قەزوێنە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە