حوکمی ١٢ ساڵ بەندکران بەسەر سێ هاووڵاتی کورد لە پیرانشار سەپا

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانە

٢٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٩:١٤

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٧ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٨ی ژوئیەی ٢٠١٩) لقی یەکی دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە حوکمی بەندکرانی بەسەر سێ هاووڵاتی کوردا سەپاند.

بەپێی ئەو حوکمە، شێرکۆ عەلی محەمەدی و کەیوان نەژاد رەسوول، هەر کامەیان حوکمەکەیان لە ٥ ساڵەوە بۆ ٤ ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە و باپیر بەرزەش حوکمەکەی لە ٨ مانگەوە بۆ ٤ ساڵ زیاد کراوە. ئیدارەی ئیتلاعات داوای زیادکردنی حوکمی باپیر بەرزەی کردووە.

ئەو حوکمانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەرچووە و رۆژی ٢٢ی پوشپەڕ بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.

ئەو سێ هاووڵاتیە لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی ئەسعەد مەحموودی، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (١٠ی سەرماوەزی ٢٧١٨/١٠ی دسامبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پیرانشارەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە