حوکمی ٢٠ ساڵ بەندکران و سێداە بەسەر سێ هاووڵاتیی کورد سەپێندرا

هەنگاو: دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە حوکمی سێدارە و ٢٠ ساڵ بەندکرانی بە سەر سێ چالاکی مەزهەبی خەڵکی مەهاباد سەپاند.

١٧ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٨:٠٩

 

هەنگاو: دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە حوکمی سێدارە و ٢٠ ساڵ بەندکرانی بە سەر سێ چالاکی مەزهەبی خەڵکی مەهاباد سەپاند.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕ، لقی ١٢ی دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە حوکمی نوێی بە سەر سێ کەس لە چالاکانی مەزهەبی خەڵکی مەهاباد سەپاند.

بە پێی ئەو حوکمە، کامران شێخە بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە هێزە ئەمنییەکان حوکمی سێدارە و هەر یەک لە خوسرەو بەشارەت و ئەنوەر خزری هەرکامەیان حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە ئەمڕؤ یەکشەممە (١٧ی پووشپەری ٢٧١٨ / ٨ی ژوئیەی ٢٠١٨) بە شێوەی فەرمی بەو سێ کەسە ڕاگەێندراوە.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٨٨ی هەتاوی دەستبەسەر و دواتر پاش شەش ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا بوو کە دواتر ئەو حوکمە لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە هەڵوەشێندرابوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە