حوکمی ٩ ساڵ بەندکران و لێدانی ١١١٠ قامچی بەسەر ١٥ کرێکاری پترۆشیمی ئیلام دا سەپا + بەڵگە

هەنگاو: چەن کەس لە کرێکارانی پترۆشیمی ئیلام کە بەهاری ئەمسال، بۆ ماوەی چەند ڕۆژ لە بەرانبەری بینای ئەو کۆمپانییەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕیوە

١٤ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢١:٢٤

 

هەنگاو: چەن کەس لە کرێکارانی پترۆشیمی ئیلام کە بەهاری ئەمسال، بۆ ماوەی چەند ڕۆژ لە بەرانبەری بینای ئەو کۆمپانییەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕیوە بردبوو، لەلایەن دەزگایی دادی ئێرانەوە، حوکمی بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەباوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ١٥ کرێکاری پترۆشیمی ئیلام سەرجەم حوکمی ٩ ساڵ بەندکران و لێدانی ١١١٠ زەربە لێدان بە قامچیان بەسەردا سەپاوە.

ئەو حوکمە ٢٢ی مانگی ڕەزبەر لەلایەن لقی ١٠٤ دادگای کەیفەری ٢ی ئیلام بە تۆمەتی“تێکدانی ئاسایشی گشتی“ بەسەر ئەو ١٥ کەسەدا سەپاوە.

کرێکارانی پترۆشیمی ئیلام، مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ بۆ ماوەی چەند ڕۆژ لەسەر دانەمەزراندنی کڕێکاری خۆجێی و دەرکردنی ١١ کارمەند بە پێشینیەی ئەو کۆمپانییە، لە بەرانبەر بینای پترۆشیمی دەستیان دایە مانگرتن و هەموو جاددەکانیان داخست.

 

حوکمە سەپێندراوەکان بە شێوەی خوارەوەیە:

١ـ ئەفشار ڕەشیدی کوڕی عەلی و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

٢ـ ئەنوەر ڕەشیدی کوڕی عەلی و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

٣ـ سادق ڕوستەمی کوڕی عەلی ئەشرەف و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

٤ـ نادر خاکی کوڕی عەلی ئەکبەر و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و ٧٤ قامچی

٥ـ میلاد دوستی کوڕی موحبەت عەلی و خەڵکی چوار، ٢ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

٦ـ محەمەد ساڵح قەیتاسی کوڕی موراد و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

٧ـ سادق کاکاخانی کوڕی محەممەد یار و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

٨ـ تەوحید قەیتاسی کوڕی محەممەد موراد و خەڵکی ایلام، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

٩ـ سەعید قەیتاسی کوڕی محەممەد موراد و خەڵکی ایلام، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

١٠ـ ئەمین ئەرکەوزی کوڕی ئەمین و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

١١ـ حوجەت ئیسماعیلی کوڕی عەلی ئەسغەر و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

١٢ـ عەباس مزەفەری کوڕی خەیدان و خەڵکی ایلام، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

١٣ـ عەلی کاکاخانی خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

١٤ـ محەمەد حەیدەری خەڵکی ئیلام، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

١٥ـ عەلی نەجات ئەعزەمی خەڵکی ئیلام، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە