حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی سامان کەریمی پشتڕاست کرایەوە

هەنگاو: حوکمی بەندکرانی چالاکێکی مەدەنی دانشتووی مەریوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە.

١٨ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٢:٠٥

 

هەنگاو: حوکمی بەندکرانی چالاکێکی مەدەنی دانشتووی مەریوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (١٨ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٨ی مەی ٢٠١٨)، دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێڕدراوی سامان کەریمی لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی مەریوانی پشتڕاست کردەوە.

سامان کەریمی زستنای ٢٧١٦ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی ” پڕوباگەندە دژ بە نیزام و تێکدانی بیرو ڕای گشتی“  بە ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراو حوکم درابوو.

سامان کەریمی تەمەن ٢٨ ساڵ و یەکێک لە چالاکانی ناسراوی مەریوانە کە پاییزی ٢٧١٦ و بە تۆمەتی بە ڕێوەبردنی کەمپەینی ” نا بۆ جادەی مەرگی سنە ـ مەریوان) دەستبەسەر و پاش ١٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە