حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هاووڵاتییەکی کورد پەسەند کرا

هەنگاو: حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دادگای پێداچوونە پەسەند کرا.

١٩ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٣:٠٩

 

هەنگاو: حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دادگای پێداچوونە پەسەند کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی فەرشاد عەباسی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن لقی ١٣ دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە پەسەند کراوە.

فەرشاد عەباسی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

بەپێی هەواڵی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان، فەرشاد عەباسی مانگی خەرمانانی ساڵی پار دەستبەسەر و دوای یەک مانگ لێکۆڵینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازرایەوە.

هەروەها داواکاری ئەو بەندکراوە بۆ گواستنەوەی بۆ بەندی بەندکراوانی سیاسی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیەوە تا ئێستا وڵام نەدراوەتەوە و لە بەندی ٣-٤ی ئەو بەندیخانەیە کە تایبەتە بە بەندی بەندکراوانی ئاسایی ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە