حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی چالاکێکی کورد پشتڕاست کرایەوە

هەنگاو: حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بێهنام ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری کورد لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تارانەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە.

١٠ خەرمانان ٢٧١٩، ١٣:٠٦

 

هەنگاو:  حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بێهنام ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری کورد لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تارانەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بێهنام ئیبراهیم زادە، چالاکی کرێکاری خەڵکی شنۆی وەک خۆی پەسەند کردووە. ناوبراو هەروەها مەحکووم کراوە کە سێ پرتووک بە ناوەکانی “دا، دوژمن ناسی و چیرۆکی زستان” بنووسێتەوە.

بێهنام ئیهبراهیم زادە،  ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ (٤ی مارسی ٢٠١٩)، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە دادوەریی ئیمان ئەفشاری حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ئەو حوکمە، بێهنام ئیبراهیم زادە بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە گرووپە دژبەرەکانی حکومەت” ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکومەت”  حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. بە پشتبەستن بە ماددەی ١٣٤ی یاسای سزای ئیسلامی، زیاترین سزا  واتە ٥ ساڵ بەندکران بۆ ئەم چالاکە کرێکارییە جێبەجێ دەکرێت.

ئەو چالاکە کرێکارییە کوردە دوای ئەوەی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

بێهنام ئیبراهم زادە درەنگانی شەوی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧١٩ ( ١٢ی دێسامبری ٢٠١٩) دوای  هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە