حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی کامران ساختمانگەر پشتڕاست کرایەوە

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە کە پاییزی ڕابردوو حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، حوکمەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە.

٢٠ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١١:٤٨


هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە کە پاییزی ڕابردوو حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، حوکمەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”مستەفا تەیاری“ وەک خۆی پشتڕاست کراوەتەوە.


کامران ساختمانگەر مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو (٢٧١٩) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنەوە حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


بەپێی ئەو حوکمە، کامران ساختمانگەر بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. بەپێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، زۆرترین حوکم واتە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.


کامران ساختمانگەر ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خەرمانانی ٩٨ (٥ی سێپتامبری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە نزیک شاری سەقز دەستبەسەر و پاش ٣ مانگ بەندکران ڕۆژی چوارشەممە ٦ی سەرماوەز (٢٧ی نۆڤەمبر) بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە