حوکمی ١٦ ساڵ و حەوت مانگ بەندکران بۆ سێ هاووڵاتی بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سلێمانی

هەنگاو: چوار هاووڵاتی خەڵکی بانە بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سلێمانی و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەتی ئێران حوکمی ب

٢٨ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٤:١٢


هەنگاو: چوار هاووڵاتی خەڵکی بانە بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سلێمانی و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەتی ئێران حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مانگی بەفرانباری ساڵی پار، چوار هاووڵاتی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ئارمان حوسێن زادە تەمەن ٢٠ ساڵ، بەهمەن ڕەحیمی تەمەن ١٩ ساڵ، میلاد حوسێنی تەمەن ١٩ ساڵ و سینا عەبدوڵڵاهی تەمەن ١٧ ساڵ بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سلێمانی دەستبەسەر و دوو کەسیان ئێستا لە بەندیخانەدان.

بە پێی ئەو حوکمە کە لەلایەن دادگای شۆرشی شاری سەقزەوە کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ (سەرەتای ئایار) بەسەریاندا سەپاوە، ئارمان حوسێن زادە بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ، میلاد حوسێنی بە ٦ ساڵ و ٦ مانگ و بەهمەن ڕەحیمی بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران حوکم دراون. هەتا ئێستا سینا عەبدوڵڵاهی حوکمەکەی پێرانەگەیەندراوە.


هەواڵنێری هەنگاو لەمبارەوە ڕاگەیاندووە، بەهمەن ڕەحیمی و میلاد حوسەینی لە بەندیخانە ڕاگیراون و ئارمان حوسێن زادە و سینا عەبدوڵڵاهی بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە