حوکمی سێدارەی مستەفا سەلیمی لە بەندیخانەی سەقز جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز کە لە کاتی ڕاپەرینی بەندیخانەی سەقز لە بەندیخانە هەڵهاتبوو و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو،

٢٣ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٠٩:٠١


هەنگاو: حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز کە لە کاتی ڕاپەرینی بەندیخانەی سەقز لە بەندیخانە هەڵهاتبوو و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١١ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی “مستەفا سەلیمی” بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

ئەو وو بەندکراوە لە کاتی ڕاپەرین لە بەندیخانەی شاری سەقز لە ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠، لە گەڵ زیاتر لە ٧٠ بەندکراوی دیکە لەو بەندیخانە هەڵاتبوو و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
مستەفا سەلیمی خەڵکی ئاوایی ئیلوی سەقز لە دایکبووی مانگی پوشپەری ١٣٤٧ی هەتاویە و لە ڕیکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر پایگای ئیرانشای سەقز و کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە شاری نەهاوەند سەر بە پارێزگای هەمەدان دەستەبسەر و بۆ بەندیخانەی شاری سنە گوازرایەوە.

ئەو بەندکراوە دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر “گەودینی” بە تۆمەتی “دزی چەکدارانە” و “ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” حوکمی ١٥ ساڵ بەندکران و سێدارەی بە سەردا سەپا و ئەو حوکمە لە لایەن لقی ٣١ی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

دەستبەسەر و بە تۆمەری “دژایەتی خوا” و دزی چەکدارانە” و ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران” لە لایەن قزی گودینی دادگایی و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم بەندکراوە ماوەی چەند ساڵ پیشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە دوایی جیابوونەی لەو حیزبە گەراوەتەوە شاری سەقز، ناوبراو ١٧ ساڵ بە بێ هەبوونی مافی مەرەخەسی لە بەندیخانەی سەقز و سنە دەستبەسەر بووە.


جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا مستەفا سەلیمی چەندین جار بە نیشانەی نادادوەرانە بوونی حوکمەکەی مانی لە خواردن گرتووە.


مستەفا سەلیمی پێشتر بۆ ماوەی چەند ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و دوای جیابوونەوە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ سەقز. ناوبراو لەماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوودا بە بی هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندخیانەکانی سنە و سەقز ڕاگیراوە.


هەنگاو زانیوەیە کە حوکمی سێدارەی شۆڕش مروەتی جێبەجێ نەکراوە. زانیاریەکانی هەنگاو باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکان هوشداریان بە بنەماڵەی مستەفا سەلیمی داوە نابێت لە گەڵ میدیاکان قسە بکەن و پێیان ڕاگەیاندوون کە مافی بەڕێوەبردنی سەرەخۆشییان نیە. هەوڵەکانی هەنگاو بۆ پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو بەندکراوە هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە