حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی سەقز جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

٢٦ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٢٢:١٠

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (١٧ی دێسامبری ٢٠٢٠) حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی “محەمەد مورادی” لە بەندیخانەی شاری سەقز جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد مورادی پێنج ساڵ لەوە پێش لە گەڕەکی ٣٢ مەتری شاری سەقز لە دوای دەمەقاڵە لە گەڵ هاووڵاتیەک بە ناوی “عەلی ئەکبەر زاهدی”، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەری و کوشتویەتی.

محەمەد مورادی، دوایە دەستبەسەرکران لەلایەن دەزگای دادوەری ئێران، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و تا کاتی بەرێوەچوونی حوکمەکەی لە بەندیخانەی شاری سەقز ڕاگیرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە