حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو لە ئورمیە جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی لانیکەم دوو بەندکراو کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

٣٠ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٢:٠٤


هەنگاو: حوکمی سێدارەی لانیکەم دوو بەندکراو کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٠ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی لانیکەم دوو بەندکراو بە ناوەکانی ئەمین سەفەر کش و ئەسەد کشاوەرز تەمەن ٤٢ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کراوە.


ئەمین سەفەر کش لە بەندی لاوان و ئەسەد کشاوەرز لە بەندی ١_٢ ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی بەیتوڵڵا موتەلیبی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە.


بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو حوکمی سێدارەی بەیتوڵڵا موتەلیبی بۆ ماوەی یەک مانگ و بە مەرجی دابین کردنی بڕی دیەی دیارکراو ڕاگیراوە و گەڕێندراوەتەوە بەند.


ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپابوو و ئەسەد کشاوەرز ماوەی ٢٠ ساڵ بوو کە لە بەندیخانەی ئورمیە بەند کرابوو.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی زایینی، لانیکەم ٣٠ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون کە ٢٤٪ی کۆی ئەو کەسانە بووە کە لەو ماوەیەدا لە ئێران لەسێدارە دراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە