حوکمی سێدارەی چوار بەندکراو لە ئورمیە جێبەجێ کرا

هەنگاو:حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا و بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارەش پێش بەرێوەچوونی حوک

٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٤:٥٠

 

هەنگاو:حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا و بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارەش پێش بەرێوەچوونی حوکمەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٩ی ئۆکتۆبر ٢٠٢٠) حوکمی سێدارەی چوار بەندکراو بە ناوەکانی یاسر محەمەدی، زەیناڵ عابدین محەمەدی، عەلی مەلەکی مورتەزا حەیدەر و موسا نێعمانی لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کرا.


عەلی مەلەکی کە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ زەیناڵ و یاسر حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، شەوی ڕابردوو بە کەرەسەتی تیژ، رەگی خۆی بڕیوە بەو حاڵەش ئەمڕۆ لەسێدارە دراوە.

ئەو سێ کەسە ماوەی ٥ ساڵە، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی پێنج کەس حکومی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە. مورتەزا حەیدەری کە لە دۆسیەیەکی جیادا حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو گەڕێندراوەتەوە بۆ بەند و حوکمەکەی جێبەجێ نەکراوە. موسا نێعمانی خەڵکی گوندی دەلۆ بووە و هەر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

ئەو بەندکراوانە ڕۆژی ڕابردوو لە بەندی ٢-١ بەندیخانەی ئورمیە بۆ بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارە گوازرابوونەوە ژوری تاکەکەسی بەندیخانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە