حوکمی سێدارەی سێ لاوی مەهابادی پشتڕاست کرایەوە

هەنگاو: حوکمی سێدارەی سێ گەنجی مەهابادی بە تۆمەتی کووشتنی ئەنقەست لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا.

٤ سەرماوەز ٢٧١٨، ١١:٤٣

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی سێ گەنجی مەهابادی بە تۆمەتی کووشتنی ئەنقەست لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوایی پشکنینی پزیشکی یاسایی، حوکمی سێدارەی سێ گەنجی مەهابادی بە ناوەکانی ”کەماڵ ئەسغەری، دانیال دیوانی ئازەر و دانیال زینولعابدین بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەلایەن دیوانی باڵایی ئێران، پەسەند کرا.

ئەو سێ گەنجە لە رێكەوتی ٣١ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی ( ١٤ مانگ پێش)، یەکێک لە هاورێیانی خۆیان بەناوی سادق بەرمەکی، تەمەن ١٩ ساڵانیان بە شێوەیەکی دڕندانە، کوشتبوو و تەرمەکەیان گڕ تێبەردابوو و هاوکات فیلمیان لێ هەڵگرتبوو.

کەسی چوارەمی ئەو پەروەندە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەرسەپێندرا.

حوکمی سێدارەی ئەو سێ گەنجە لە حالێکدایە کە یەکێک لەوان بە ناوی دانیان زەینولعابدین لە کاتی تاوانەکە تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بووە، هەروەها پێشتر بەرپرسێکی دەزگای دادوەریی ئێران ڕایگەیاندبوو کە ئەو گەنجانە بە هۆی خواردنەوەی مەشرووب لە حالی ئاسایی خۆیان نەبوونە، بەو حاڵەش حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە