حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی سێ هاوڵاتی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست، جێبەجێ کرا.

٢٠ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٠:٢٥

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست، جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو سەر لەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە (٢٠ی رەشەمە٢٧١٨/ ١١ مارسی ٢٠١٩) حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.

ئەو سێ هاووڵاتیە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتیە بە شێوەی خوارەوەیە:

١ـ ناجی عومەر زادە کوری عومەر خەڵکی ناوچەی سۆما و برادۆستت ئورمیە

٢ـ  حوسەین ئیبراهیمی کوڕی حەبیب وخەڵکی بۆکان.

٣ـ خەلیل ساڵحی کوڕی حەسەن خەڵکی ئورومیە.

 

ئەو سێ هاووڵاتیە لە ماوەی ١٠ سال بەندکران لە بەندیخانەی ئورمیە بەندکراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، زیاتر لە ٢٥٪ی ئەو کەسانەی کە ساڵی ڕابردووی زایینی لە ئێران لەسێدارە دراون کورد بوون. ساڵی ٢٠١٨ لانیکەم ٢٧٣ هاووڵاتی لە ئێران لە سێدارە دراون کە ٧٠ کەسیان کورد بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە