حوکمی سێدارەی فەرزاد سەیف پەناهی جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی لاوێکی خەڵکی دێولان لە بەندیخانەی شاری سنە بەڕێوە چوو.

٢٧ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٩:٣٧

 

هەنگاو:  حوکمی سێدارەی لاوێکی خەڵکی دێولان لە بەندیخانەی شاری سنە بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧١٩(١٨ی دێسامبری ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی خەڵکی دێولان بە ناوی ”فەرزاد سەیف پەناهی” تەمەن ٣٦ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە بەرێوەچوو.

فەرزاد سەیف پەناهی پاییزی ٢٧١٤ (٢٠١٤) بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی دێولان بە ناوی ”سەعدی قادری“ دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

بنەماڵەی سەیف پەناهی ڕۆژی ڕابردوو بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوایان لە خەڵک کردبوو کە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە هاوکارییان بکەن. بەڵام بنەماڵەی کوژراوەکە لێی خۆش نەبوون و ئەمڕۆ حوکمەکەی جێبەجێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە