حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەک لە بروجیرد جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی برووجێردی پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کرا.

١٠ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٢٢:٠٥


هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی برووجێردی پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”سولەیمان میرزایی“ تەمەن ٣٦ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی بروجێرد جێبەجێ کراوە.


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە، سڵێمان میرزایی ٦ سال پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە ٦ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی برووجێرد، کرماشان، سنە و ئورمیە لەسێدارە دراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە