حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٥ی کورد لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە کە لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەکان ئەو سزایە بە سەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کرا.

٨ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٢٢:٢٢

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی مەهاباد کە لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەکان ئەو سزایە بە سەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢١(٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢١)، سزای سێدارەی "محەمەد تاهیر سولەیمانی" تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "دزەی مەرگەوەر" لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد تاهیر پێشتر لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر (هەڵگرتنی ١٠ کیلۆ مۆڕفین) دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ماوەی چوار ساڵ بوو کە لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیرابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٧٢١ هەتا ئێستا (١٠٠ ڕۆژ) سزای سێدارەی ٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە