حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) ئە حوکمەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی

٢١ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٩:٥٠

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) ئە حوکمەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٠ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی ئەو بەندکراوە کە لەساڵی ٢٧١٨ (٢٠١٨) دەستبەسەر و بە تۆمەتی قەتڵ حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە شاهرۆخ سەفەری ڕاگەیەندراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی شاهرۆخ سەفەری لە میدیا حکوومەتی و سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە