حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە سنە جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

٢٠ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٠:٠٩


هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٠(١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “کەیوان ڕەزاقولی” لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بەڕێوەچوو.


کەیوان ڕەزاقوڵی تەمەن ٤٣ ساڵ لە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٦ (١٤ی فێوریەی ٢٠١٦) بە تۆمەتی کوشتنی هاورێیەکی خۆی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە میدیاکانی ئێران هیچ زانیاریەکیان لەسەر بەڕێچوونی ئەم حوکمە بڵاو نەکردووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە