حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە زەنجان جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی قوروە لە بەندیخانەی ناوەندی زەنجان جێبەجێ کرا.

١٦ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١١:١٥

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی قوروە لە بەندیخانەی ناوەندی زەنجان جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە (١٢ی رەشەمە ٢١٧٨/ ٣ی مارسی ٢٠١٩) حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی خەڵکی قوروە بە ناوی نورالدین سەلامی لە بەندیخانەی شاری زەنجان بەڕێوە چوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نورەدین سەلامی ٥ ساڵ لەوە پێش هاووڵاتیەکی خەڵکی زەنجانی کوشتووە و لەو کاتەوە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

نورالدین سەلامی، بۆ دۆزینەوەی کار و ژیان رووی لەو شارە کردووە، دوای کوشتنی کەسێک بە ناوی”ح.ن” کە خاوەنی نووسینگەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە بوە، دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە