حوکمی یەک ساڵ بەندکران بە سەر هاووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ سەپێندرا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن دەزگای دادوەری ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٦ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٢:١٦

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن دەزگای دادوەری ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شاکر مرۆیی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆرشی ئورمیە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران بەسەر ئەو هاوڵاتیەدا سەپێندراوە.

شاکر مرۆیی هاووڵاتی ٣٦ ساڵانی خەڵکی شاری شنۆ ٣٠ مانگی گەلاوێژ دەستبەسەر کراو دوای ١٠ رۆژ بە دانانی بارمتەی ٨٠ ملوێنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە