حوکمی سێدارەی ڕامین حوسین پەناهی پشتڕاست کرایەوە

هەنگاو: حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە، لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.

٢٢ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٩:٥٤

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە، لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، حوسین ئەحمەدی نیاز ۆارێزەری ئەو بەندکراوە کوردە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە ئەو حوکمە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن  لقی ٣٩ی دیوانی بەرزی وڵات و لە شاری قوم پشتڕاست کراوەتەوە و و ئەگەری لەسێدارەدانی ناوبراو لەئارادایە.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەڕێ ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی (٥ی ڕیبەندانی ٢٧١٧ / ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٨) لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی  بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیو ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە ڕگەیندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕێ چەکدارانە ڕەد کردووەتەوە و پاریزەری انوبراویش ئەم حوکمەی چاوەڕوان نەکرا و نا دادپەروەرانە ناو بردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە