حیجابی زۆرەملێ خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵانی لێکەوتەوە

هەنگاو:کچێکی مێرمنداڵ لە ناوچەی قوتور سەر بە شاری خۆی، بە هۆی ناچارکرانی بە پۆشینی لەچکە خۆی کوشت.

٢٠ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١١:٥١

 

هەنگاو:کچێکی مێرمنداڵ لە ناوچەی قوتور سەر بە شاری خۆی، بە هۆی ناچارکرانی بە پۆشینی لەچکە خۆی کوشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە (١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١٠ی ژوئیەی ٢٠١٩) کچێکی تەمەن ١٥ ساڵەی کورد لە ناوچەی قوتوری شاری خۆی، لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو، لە شاری خۆی ناسنامەی ئەو کچە مێرمنداڵەی”شەکیلا محەمەدی” کچی فەرهاد ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە، شەکیلا بە هۆی ناچار کران بە لەسەر کردنی لەچک و زەختی بنەماڵەی لەسەر ئەو بابەتە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە شەکیلا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو چەندین جار لەگەڵ بنەماڵەکەیهەر لە سەر ئەو بابەتە تووشی دەمەقاڵێ بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە