حەفت هاووڵاتی خەڵکی شنۆ حوکمی ٢٨ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێدرا

هەنگاو: ٧ هاووڵاتی خەڵکی شنۆ کە مانگی گەلاویژی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

١٠ خەرمانان ٢٧١٩، ١١:٠٠

 

هەنگاو: ٧ هاووڵاتی خەڵکی شنۆ کە مانگی گەلاویژی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای گشتی و شۆرشی شاری شنۆ ە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٢٨ ساڵ بەندکرانی بە سەر ٧ هاووڵاتی سەپاندووە.

بە پێی ئەو حوکمە هەر یەک لە کورش عەزیزی، ئەبووبەکر میناپاک، محەممەد ئەمین قازی، مەغدید محەمەدزادە، یووسف ئەحمەدی،  تەیب بامروەت و کامڵ ئەحمەدی، هەر کامەیان حوکمی  ٤ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو حەفت هاووڵاتیە مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانان و دوای یەک مانگ بە دانان بارمتەی قورس ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە