حەمید پەروازە دوای ١٠٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد بوو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتە ئازاد بوو.

١٣ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٩:٠٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتە ئازاد بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٢ی فێوریەی ٢٠١٩)، حەمید پەروازە هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شارەدێی  نێ سەر مەریوان، دوای سەد ڕۆژ دەستبەسەر کران و بە دانانی بارمتە ٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

حەمید پەروازە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە (٢٦ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەگەڵ دووهاووڵاتیی دیکەی خەڵکی نێ بە ناوەکانی بڕیار کاوە و موحسین فەرەهمەند بەتۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو ئیوارەی چوارشەممە (٢٦ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٦ی ژانویەی ٢٠١٩)، لەگەڵ محەمەد پەروازە تەمەن ٢١ ساڵ دوای ٨٠ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە،بۆ بەندیخانەی گشتیی شاری مەریوان گوازرانەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە