حەوت بەندکراوی سیاسی بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کران

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم حەوت بەندکراوی سیاسی کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخان

٩ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١١:٣٠


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم حەوت بەندکراوی سیاسی کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کراون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حەوت بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی محەمەد ئیبراهیمی، ئیدریس کەسرەوی، عێزەت مەحموودی، عەبدولقادر محەمەدپوور، کەماڵ عبدوڵڵاهی، ئەمیر سەید تاهیری و ئەسعەد مەحموودی کە سەرجەمیان خەڵکی پیرانشار بوون، بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون و لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە ئازاد کراون.


١_ محەمەد ئیبراهیمی، ١٣ی بەفرانباری ٩٦ی هەتاوی دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٢_ ئیدریس کەسرەوی، ١٣ی جۆزەردانی ساڵی ٩٨ی هەتاوی دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٣_ کەماڵ عەبدوڵڵاهی، ١٥ی بانەمەڕی ٩٧ی هەتاوی دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٤_ ئەمیر سەید تاهیری ساڵی ٨٧ی هەتاوی دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٥ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٥_ عەبدولقادر محەمەدپوور، ساڵی ٩٨ی هەتاوی دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٦_ عێزەت مەحموودی، ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەممەی ٩٧ی هەتاوی دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٧_ ئەسعەد مەحموود، ڕیکەوتی ١٩ی سەرماوەزی ٩٧ دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ناوبراو کۆتایی سالی ٩٨ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستەبسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە