حەوت بەندکراوی مەزهەبی بە مەرج ئازاد کران

هەنگاو: حەوت بەندکراوی مەزهەبی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە کە خەڵکی شارەکانی ئورمیە، مەهاباد، بۆکان و نەغەدە بوون، بە مەرج ئازاد کران.

٢ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢٢:٣٠

 

هەنگاو: حەوت بەندکراوی مەزهەبی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە کە خەڵکی شارەکانی ئورمیە، مەهاباد، بۆکان و نەغەدە بوون، بە مەرج ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٣ی دێسامبری ٢٠١٩)، لانیکەم ٧ بەندکراوی کورد لە بەندی بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە مەرج ئازاد کراون.

ئەو حەفت بەندکراوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

ناسنامەی ئەو ٧ بەندکراوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ غەفوور ئەسوار خەڵکی بۆکان و مەحکووم بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ٢٧١٦ ی کوردی دەستبەسەر کرابوو.

٢_ یوسف کاملەن خەڵکی مەهاباد و مەحکووم بە ٣ ساڵ و ٩ مانگ بەندکران. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ٢٧١٦ی کوردی دەستبەسەر کرابوو.

٣_ مەنسوور چوپانی خەڵکی بۆکان و مەحکووم بە ٥ ساڵ بەندکران. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ٢٧١٨ی کوردی دەستبەسەر کرابوو.

٤_ محەمەد پیشبین خەڵکی نەغەدە و مەحکووم بە ٣ ساڵ بەندکران. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ٢٧١٨ ی کوردی دەستبەسەر کرابوو.

٥_ قادر سەلیمی خەڵکی بۆکان و مەحکووم بە ٥ ساڵ بەندکران. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ٢٧١٧ی کوردی دەستبەسەر کرابوو.

٦_ جەلال ڕوستەمی نەورووزلوو خەڵکی بۆکان. ناوبراو ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ٢٧١٨ دەستبەسەر و حوکم نەدرابوو.

٧_ حەبیب ئەمینی قەرایقلوو خەڵکی ئورمیە. ناوبراو ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ٢٧١٦ دەستبەسەر کرابوو و حوکم نەدرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە