حەوت مامۆستا لە پارێزگای خوراسانی باکوور حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپا

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەزگای دادوەرییی حوکمەتی ئێران حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بە سەر ٧ مامۆستای خەڵکی پاریزگای خوراسانی با

١١ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٧:٥٩

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەزگای دادوەرییی حوکمەتی ئێران حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بە سەر ٧ مامۆستای خەڵکی پاریزگای خوراسانی باکوور سەپاندووە، کە دوو کەسیان کورد بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٠)، حەوت مامۆستای خەڵکی پارێزگای خوراسانی باکوور بە ناوەکانی ،حەمەد ڕەزا ڕەمەزان زادە، سەعید حەقپەرەست، عەلی فرووتەن، مستەفا ڕەباتی، حەسەن جەوهەری، حەمید ڕەزا ڕەجایی و حوسێن ڕەمەزانپووڕ کە سەرجەمیان ئەندامی ڕێکخراوی سێنفی فەرهەنگیانی خوراسانی باکوور بوون، لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری بوجنوورد سەرجەم حوکمی ٤١ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٢٢ قامچی و پێبژاردنی ٣ میلیۆن تمەن پارەیان بە سەردا سەپاوە.

ئەو حەوت مامۆستایە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕیگای دروستکردنی گرووپی نایاسایی بەمبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات و چالاکی دژی حکوومەت“ خراوەتە پاڵیان و هەر بەو تۆمەتەوە حوکم دراون.

بەپێی ئەو حوکمە، محەمەد ڕەزا ڕەمەزان زادە، حوسێن ڕەمەزانپووڕ و حەمید ڕەزا ڕەجایی  بە ١٣ ساڵ بەندکران، ٨ ساڵ بەندکران و ٤ ساڵ بەندکران و هەر کامەیان بە لێدانی ٧٤ قامچی مەحکووم کراون.

هەروەها، عەلی فرووتەن، مستەفا ڕەباتی، سەعید حەق پەرەست و حەسەن جەوهەری هەر کامەیان حوکمی ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

ئەو حەفت مامۆستایە مانگی ڕەزبەر و خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەکاتی مانگرتنی گشتی مامۆستایانی ئێران دەستبەسەر کرابوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هەنگاو گەیشتووە، دوو کەس لەو مامۆستایانە بە ناوەکانی “عەلی فرووتەن” و “حەسەن جەوهەری” لە کوردەکانی پارێزگای خوراسانن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە