خالید حوسێنی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: خالید حوسێنی چالاکی کرێکاری ناسراوی خەڵکی سنە، لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

١٥ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٤:٣٢

 

هەنگاو: خالید حوسێنی  چالاکی کرێکاری ناسراوی خەڵکی سنە، لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا، دادگای شۆرسی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی ، بە شێوەی غیابی  حوکمی ٣ ساڵ بەند کرانی بە سەر  خالید حوسێنی یەکێک لە چالاکانی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدانی دروستکردنی ڕێکخراە کرێکارییەکان،سەپاندووە.

ئەو حوکمە بەبە بێ بەشداری ئەو چالاکە کرێکارییە و بە تۆمەتی کۆبوونەوە و بانگەشە بۆ مانگرتنی گشتی لە کوردستان دوای لەسێدارەدانی  سێ بەندکراوی سیاسی کورد لە مانگی خارمانانی ئەمساڵدا دەرکراوە.

خالید حوسێنی ڕۆژی سێشەممە (١٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٤ی سێپتامبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر و پاش چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە