خالید زمانی سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٤ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٥:٠٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خالید زەمانی هاووڵاتی خەڵکی کامیاران لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی سزای ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سزایە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی ئەندامەتی لە پارت ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

خالید زەمانی ئێوارەی چوارشەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر ٢٧١٩ (١٧ی ئاوریلی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات شاری کامیاران دەستبەسەر و دوای پێنج مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە