خالید محەممەد سووری خەڵکی پیرانشار بە بارمتە ئازاد کرا

خالید محەممەد سووری تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی پیرانشار کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٢ی جولای ٢٠٢٢) دوای یە

٢٣ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٥٩


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

خالید محەممەد سووری تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی پیرانشار کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٢ی جولای ٢٠٢٢) دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، خالید محەممەد سووری لە ماوەی ئەو ڕۆژانەیدا کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.

خالید محەممەد سووری هاووڵاتیی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی کانی بوداغ سەر بە ناوچەی لاجانی شاری پیرانشار، ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەستبەسەر کرا.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە