خالید نارین هونەرمەندی خەڵکی سەقز دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هونەرمەندێکی خەڵکی شاری سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو،

٩ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٧:٠٣

 

هەنگاو: هونەرمەندێکی خەڵکی شاری سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبستی جێبەجێکرانی ماوەی سزاکەی دەستبەسەرکرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٢٨ی دێسامبری ٢٠٢١)، خالید کەریم نیا ناسراو بە خالید نارین خەڵکی شاری سەقز بە مەبەستی تیپەرکردنی سزای یەک مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و گوازرایەوە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە.

خالید نارین هونەرمەندی خەڵکی سەقز سەرەتای بەهاری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و پاشان بە بارمتە ئازاد کرابوو. ناوبراو لەکاتی دەستبەسەر کران ئەشکەنجە کراوە.

ناوبراو دواجار ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی سزای ٧ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

جێگای ئاماژەیە کە ، ئەم سزایە بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژی حکوومەت لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە سەر ناوبراودا سەپا و لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ مانگێک بەندکران و ٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە