خاوەن بارهەڵگرەکانی بۆکان مانیان گرتووە و سێ کەسیان دەستبەسەر کراون

هەنگاو: خاوەن بارهەڵگرەکانی کارگەی چیمەنتۆی کاوانی بۆکان ماوەی سێ ڕۆژە مانیان گرتوو ەو سێ کەسیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

٦ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٧:٠٥

 

هەنگاو: خاوەن بارهەڵگرەکانی کارگەی چیمەنتۆی کاوانی بۆکان ماوەی سێ ڕۆژە مانیان گرتوو ەو سێ کەسیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خاوەن بارهەڵگرەکانی کارگەی چیمەنتۆی کاوانی شاری بۆکان لە ڕۆژی چوارشەممە (٤ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٢٦ی سێپتامبری ٢٠١٨)  و هاوکات لەگەڵ باقی خاوەن بارهەڵگرەکانی شارەکانی دیکەی ئێران دەستیان داوەتە مانگرتن.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بۆکان ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنج شەممە و هاوکات لەگەڵ دووهەمین ڕۆژی مانگرتن سێ کەس لەو خاوەن بارهەڵگرانە بەناوەکانی ”یوونێس ڕەسووڵی و مەجید ڕەسووڵی“ خەڵکی گوندی ”کانی مەملی“ و ”عوسمان نادری“ خەڵکی گوندی ”کەرێزان؛ دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئەماکنی بۆکان گوازراونتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مانگرتنی خاوەن بارهەڵگرەکان ئەمڕۆ هەینی درێژەیان بە مانگرتنی خۆیان داوە و ئەو سێ کەسش هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئازاد نەکراون.

مانگرتنی خاوەن بارهەڵگرەکانی ئێران لە حەفتەی ڕابردووە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کەلووپەلی ئۆتۆمبێلەکان و گرانبوونی تایەر و هەروەها کرێی کەمی بارەکان مانیان گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە