خوراسان/ کرێکاریکی کورد بەهۆی داتەپینی بیری ئاو گیانی لە دەست دا

هەنگاو:کرێکارێکی کورد لە کاتی کار و بە هۆی تەپینی بیری ئاو لە پارێزگای خوراسان گیانی لەدەست دا.

١٣ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٩:٢٢

 

هەنگاو:کرێکارێکی کورد لە کاتی کار و بە هۆی تەپینی بیری ئاو لە پارێزگای خوراسان گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی پێنج  شەممە (٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٢٩ی مارسی ٢٠١٨) لە شاری کەلاتی نادری خوراسانی رەزەوی بە هۆی تەپینی بیری ئاو، دوو کرێکاری بیر هەڵکەن بوونە قوربانی کە یەکێکیان گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ناسنامەی ئەم کرێکارە کوردەی “محەممەد جەلایری” ڕاگەیاندووە.

کرێکارەکەی دیکەش بە هۆی برینی قووڵەوە بۆ ناوندە دەرمانیەکانی شاری قوچان گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە