خوێندکارێکی قۆناغی دوکترای کورد لە نەغەدە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە چالاکێکی خوێندکارییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازتەوە.

١٩ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٣:١١

 

هەنگاو: هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە چالاکێکی خوێندکارییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو” بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (١٩ پووشپەڕی ٢٧١٨/ ١٠٧ ژوئیەی ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە دوایی هێرش بردنە سەر ماڵی شەهاب ئەحمەدی ئازەر خوێندکاری دوکتورایی بیومکانیک، دەستبەسەریان کردووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هێزانە لە کاتی دەستبەسەر کردنی ناوبراو دەستیان داوەتە پشکنینی ماڵەکەی و دەستیان بەسەر  کەل و پەلی تاکە کەسی شەهاب  وەکوو مۆبایل و لەبتابی ناوبراو گرتووە.

شەهاب ئەحمەدی ئازەر لە مانگی بامەنەری ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەم چالاکە خوێندکاری لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین جاری دیکە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە