خوێندکارێکی کورد لە کرماشان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: خوێندکارێکی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کرماشانەوە دەستبەسەر کرا.

٢٣ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٣:٢٨

 

هەنگاو: خوێندکارێکی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کرماشانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان خوێندکارێکی کوردیان بە ناوی ”عەلی سوهرابی“ دەستبەسەر کردووە.

عەلی سوهرابی بەتۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی نیزام“ دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگیراوە.

ناوبراو خوێندکار بووە و لە یەکێک لە زانکۆکانی کرماشان سەرقاڵ خوێندن بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە