خوێندکارێکی ئەندازیاریی بیرکاری لە کاتی کرێکاریدا گیانی لەدەست دا

هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی دیواندەرە کە خوێندکاری بیرکاری بوو، لە کاتی کرێکاریدا گیانی لەدەست دا.

١١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:٠٢

 

هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی دیواندەرە کە خوێندکاری بیرکاری بوو، لە کاتی کرێکاریدا گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، رۆژی چوارشەمە (۱٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، خوێندکارێکی کورد بەناوی مێهرداد ئیبراهیمی زادە و کوڕی ئەحمەد، لە کاتی کارکردن لە شاری قەزوێن بەهۆی تەزووی برقەوە گیانی لەدەست دا.

مێهرداد ئیبراهیم زادە تەمەن ۲٠ ساڵ و خوێندکاری ئەندازیاریی بیرکاری و دانیشتووی دیواندەرە بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە خوێندکارە بەهۆی دەستکورتییەوە لە پشووی هاویندا لەگەڵ باوکی سەرقاڵی کرێکاری بووە.

هاوکات دوو کرێکاری دیکەی تەمەن ٤٠ ساڵ و ٤۲ ساڵ لە شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی گوڵدەشتی خوڕەماوا بەهۆی کەوتنە ناو چاڵ گیانیان لەدەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە