خۆسووتاندنی ژنێکی دووگیان لە کامێران

ژنێکی دووگیانی خەڵکی بەخشی بێڵەوار سەر بە شاری کامێران بە ناوی عەترین فەریدی تەمەن ٢٨ ساڵ کە ماوەیەک پێش ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی هەینی ١٤ی گ

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١١:٤٩


هەنگاو: شەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

ژنێکی دووگیانی خەڵکی بەخشی بێڵەوار سەر بە شاری کامێران بە ناوی عەترین فەریدی تەمەن ٢٨ ساڵ کە ماوەیەک پێش ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی هەینی ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٥ی جولای ٢٠٢٢) بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتان و قورسی برینەکانییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەترین فەریدی خەڵکی گوندی پرتاڵە هەفتەی پێشوو بە هۆی کێشەی خێزانی و کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

هەنگاو زانیویەتی کە عەترین فەریدی دووگیان بووە و کۆرپەلە سێ مانگانەکەشی گیانی لە دەست داوە.

جێگای ئاماژەیە کە عەترین فەریدی دایکی منداڵێکیش بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە