خۆسووتاندنی ژنێکی ٥٢ ساڵە لە ئورمیە و پیاویکی ٥٥ ساڵە لە کرماشان

هەنگاو: ژن و پیاوێکی بەساڵاچوو لە شارەکانی ئورمیە و کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٩ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٢:٣٦

 

هەنگاو: ژن و پیاوێکی بەساڵاچوو لە شارەکانی ئورمیە و کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (٩ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢٩ی ئاوریلی ٢٠١٩)، ژنێکی تەمەن ٥٢ ساڵ تەرگەوەڕی ئورمیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە ئورمیە ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن ٥٢ ساڵەی سەودالی خەلیفەتانی خەڵکی گوندی خۆشاکۆ سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە بەساڵاچووە بە هۆی کێشەی دەروونییەوە خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە (٨ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢٨ی ئاوریلی ٢٠١٩)، پیاوێکی تەمەن ٥٥ ساڵ بە ناوی عابد حەیدەری لە شەقامی مودەڕسی ئەو شارە بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە خۆی هەڵواسیوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عابد حەیدەری خەڵکی پاوە و دانیشتووی شاری کرماشان بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە