خۆشک و برایەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو هەوڵی خۆکوشتنیان دا + ئامار

هەنگاو: خۆشک و برایەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە هۆی کێشەی دەروونی کە ئاکامی کەمتەرخەمیی بەرپرسان دوای بوومەلەرزەی ئەو ناوچەیەیە، هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

١٣ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٠:١٣

 

هەنگاو: خۆشک و برایەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە هۆی کێشەی دەروونی کە ئاکامی کەمتەرخەمیی بەرپرسان دوای بوومەلەرزەی ئەو ناوچەیەیە، هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی هەینی (١٢ گەلاوێژ ٢٧١٨/ ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، خۆشک و برایەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، بە خواردنی دەرمان و حەب هەوڵی خۆکووشتنیان داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شای سەرپێڵی زەهاو، ناسنامەی ئەم دوو خۆشک و برایەی (ئێران و فەرەیدوون خدری) ڕاگەیاندووە.

ئێران تەمەن ١٩ سال لە ڕێگەی خواردنی دەرمان وهەوڵی خۆکوشتنی داوە و لەئاکامدا گیانی لەدەست داوە و فەرەیدوون بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتنی دابوو کە بە هەوڵی نزیکانی خۆی لە مردن رزگاری ببوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە ئەو خۆشک و برا بە هۆی کێشەی دەروونی کە دوایی بوومەلەرزە تووشی هاتبون و نەبوونی هیچ خزمەتگوزاریەک لەو شارە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

بە پشت بەستن  بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوو دا ٥ هاووڵاتی لە شاری سەرپێڵی زەهاو هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە چوار کەسیان گیانی لەدەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە (١١ گەلاوێژ ٢٧١٨/ ٢ی ئەگۆستی ٢٠١٨) کەسێک بە ناوی ڕەزا نەزەری تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی ئیلام  بە هۆی هەژاری و دەستکورتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە